ـــــ لۆمپەن ڕۆشنبیر و لۆمپەن شۆڕشگێر، کاریگەریان لەسەر مێشک شۆردنەوە و پینە کردنی شکەستەکان و داپۆشینی دزی و گەندەڵییەکانی دەسەڵاتدا هەیە! هەروەها هەوڵی دەستەمۆکردنی خەڵکیانە، بۆ دەسەڵاتە گەندەڵەکان! ئەو لۆمپەنانە کە جێگا و پێگەی خۆیان لەدەست دەدەن و ئەرک و شوێنی خۆیان ون دەکەن، بە چەواشەکاری، خەبات و تێکۆشانی خەڵکی ناڕازی بەلاڕێدا دەبەن و تەمەنی دەسەڵاتە دز و گەندەڵ و مافیایەکان و دژی گەلێکان درێژتر دەکەن!دیارە ئەو لۆمپەن ڕۆشنبیر و لۆمپەن شۆڕشگێرانە، خۆشیان هەر لە قوماشی دز و گەندەڵکارانن! ئەوانە بەشێکن لە جیهانی گەندەڵ و هیچ جێگای باوەڕ نینە!******************************************** بۆ بە دەوڵەت بوون ئەوە گرینگە کە ئاڵا هەڵگرانی چەندە نیشتمانینە و توانای ڕێکخستن و یەکخستنی هێزی دێموگرافیان هەیە و هێزی نیزامی و ئابووریش بۆ ئەو مەبەستە(بە دەوڵەت بوون) چۆن بەکار دەهێنن و چەندەش گرینگی بە هەڵکەوتی جوغرافیایی دەدەن! جیوپۆلیتیک(هێزی دێموگرافی ـ هێزی نیزامی ـ هێزی ئابووری ـ هەڵکەوتەی خاک ـ چۆنێتی خاک) بــــۆ بــە دەوڵەت بوون، کاریگەری تەواوی هەیە و دەبێ لەبەرچاو بگیرێت! بەڵام زۆر زۆر بەداخەوە، ئاڵا هەڵگری بە دەوڵەت کردنی کورد لە باشووری کوردستان، نە سیاسەت و دیپلۆماسییەت و جەوهەری نیشتمانییە، نە تێگەیشتنی لە هەلومەرجی بە دەوڵەت کردنی کورد هەیە! تەنیا خەون بە ئیمپراتۆرییەتی
برچسب:
نویسنده: آرین حسینیپور
تاريخ: پنجشنبه
7 دی
1396 ساعت: 18:48